ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژدا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لاوانی شۆڕشگێڕی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی حیزبی دێموکرات لە چالاکییە تەبلیغییەکان بە شێوەی جۆراجۆر بەردەوامن.
لە "شنۆ" لە گوندەکانی "تەرسەبڵاغ، پرداوێ، سەرگیز، سەوجە، شێر، گەلیی قاسملوو و هەروەها لە ڕێگای جادەی شنۆ و بۆ ورمێ، جادەی ئیسلاملوو، نێوان پاسگای نەڵیوان و پایگای سپا چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.
خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان لە بۆنە تایبەتییەکاندا چالاکیی تەبلیغیی تایبەت بەڕێوە دەبەن.