کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "شنۆ" گاز نییە

12:42 - 14 بەفرانبار 2720

هاووڵاتییان لە "شنۆ" باس لەوە دەکەن کە لەو شارە کەمیی گاز هەیە و خەڵک بۆ کڕێنی کەپسوولی گاز دەبێ لە سەفدا ڕاوەستن.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گاز لەو شارە نەبووە و خەڵک تووشی کێشە بوونە.

خەڵک بۆ دابینکردنی گازی کەپسوول دەبێ ماوەیەکی زۆر لە سەفی دوورودرێژدا بمێننەوە و ئەمە ژیانی ئاسایی خەڵکی بەهۆی کێشەی دابینکردنی گازەوە تێک داوە و خەڵک بەرانبەر بەو دۆخە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.