کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیک دوو هەزار و ٥٠٠ کەس بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر گیانیان لەدەست داوە

19:02 - 22 خەزەڵوەر 2721

ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران باسی لەوە کردووە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیک دوو هەزار و ٥٠٠ کەس بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر گیانیان لەدەست داوە و ئەو ئامارە لە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٦.٥ لەسەد بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئامارەکان لە کۆی ئەو ژمارەیە ٥٤٤ کەس بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، ١١٢ هەزار کەس بەهۆی بەکارهێنانی مادەی وەهماوی و هەزار و ٦٨ کەسیش بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی هۆشبەر وەکوو ''میتادۆن و ترامادۆڵ'' گیانیان لەدەست داوە و ٧٦٦ کەسیش بەهۆی بەکارهێنانی هاوکاتی چەند جۆری مادەی هۆشبەر لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی، ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ١٣٩٩ بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر گیانیان لەدەست داوە بەنیسبەت ساڵی ٩٨ـەوە ٣.٧ لەسەد بەرز بووەتەوە.

ساڵانە ئاماری لاوان و کەسانی تووشبوو بە مادە هۆشبەرەکان لە ئێراندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات کە دامودەزگا سەرکوتکەرەکان و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم و بەتایبەتی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران و مۆرە بەکرێگراوەکانیان لە بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان لە ئێران بەتایبەتی لە کوردستان و بەلووچستان، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.