پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کوردستان لە شەڕگەی شەهیدان "سمکۆ مەحمەڵ و سۆهراب خەدیریی پوور" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕێکەوتی ۲۹ی جۆزەردان، پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی بۆکان بە مەبەستی یادکردنەوە لە شەهیدان و ڕێزگرتن لە خەباتی هاوشانی پێشمەرگەکانی شار و شاخ لەسەر جادەی بۆکان ـ مەهاباد ناسراو بە جادەی بورهان، لە شەڕگەی شەهیدان "سمکۆ مەحمەڵ و سۆهراب خەدیریی پوور"، تاجەگوڵینەی وەفا و بەڵێنیان دانا.
لاوانی تێکۆشەر بە دروشمی شەهید "سۆهراب و سمکۆ دڵنیا بن شەڕگەتان دەکەینە تاقی سەرکەوتن"؛ بەڵێنییان لەگەڵ ڕێبازیان دووپات کردەوە.