کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە عێراق بزووتنەوەیەکی سەر بە ڕێژیمی ئێران دامەزرا

12:37 - 14 خەزەڵوەر 2720

بزووتنەوەیەکی نوێی شیعە لە عێراق دامەزراوە کە بە ئاشکرا خۆی بە لایەنگری ڕێژیمی ئێران دەزانێت.

"هاشم حەیدەری" پیاوێکی ئایینیی شیعەیە کە سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانه و بزووتنەوەی "عەهدوڵڵا"ی لە عێراق دامەزراندووە و ڕایگەیاندووە: "دەبینە ڕۆڵەی عەهدوڵڵا و خامنەیی لە عێراقدا".

سەرۆکی ئەو  بزووتنەوەیه جەختی کردووەتەوە، لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ شوێنکەوتنی "عەلی سیستانی" و ئامادەن گیانی خۆیان بدەن.

وێڕای گرووپەکانی دیکە وەک "حیزبوڵڵا، عەسائیب و نوجەبا" و هەندێک گرووپی دیکە، بەم دواییانە چەندین گرووپی نوێی چەکدار لە عێراق کە نزیک لە ڕێژیمی ئێرانن دامەزراون و هەڕەشەیان لە ئامریکا کردووە.