کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئامریکا و سەرکۆماری ئامریکا ڕێژیمی ئێران بە ڕێکخەری ئەو هێرشە دەزانێت.
دوای ئەوەیکە ئامریکا چەند بنکەی گرووپی حەشدی شەعبی لە عێراق و سووریەی بۆردومان کرد، ڕێژیمی ئێران و گرووپە نیابەتییەکانی، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەیان کرد.
ئەمڕۆ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕەسمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی کوژراوانی هێرشه‌كانی ئامریکا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شەعبی، هێرش کرایە سەر باڵوێزخانه‌ی ئامریکا.
"دانڵد ترامپ"، سەرکۆماری ئامریکا لە پەیامێکی تویتیریدا نووسیویەتی: "ئێران به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئامریکا له به‌غدایە".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئامریکا، ئێران ڕێكی خستووه و به عێراقیشمان وتووه کە ده‌بێ باڵوێزخانه‌ی ئامریکا له به‌غدا بپارێزێت".
شەوی یەکشەممە، ٨ی بەفرانبار، وەزارەتی بەرگریی ئامریکا ڕایگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە چەندین بنکەی گرووپە میلیشیا چەکدارەکانی "کەتائیب حیزبوڵڵا"ی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی لێدەکرێت، لە خاکی عێراق و سووریە بۆردومان کردووە، لەم هێرشەدا چەندین چەکداری سەر بەو گرووپانە کوژران.