کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە قوتابخانەیەک بە شێوەی سەمبولیک ڕێز لە زمانی دایکی دەگیرێت

16:48 - 28 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: مامۆستایەکی قوتابخانە لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بە شێوەی سەمبۆلیک بە زمانی دایکی لەوحی ڕێزلێنان و گوڵ بە قوتابیانی دەدات.

"هێمن شەریفی" یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شاری پاوه، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە زمانی دایکی و لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لەوحی ڕێزلێنانی بە زمانی دایکی و گوڵ پێشکەش به قوتابییەکانی کرد.

ناوبراو ئەو کارەی بە مەبەستی پاراستنی زمانی دایکی و هەم ڕێزێک له ژینگه ئەنجام داوە.

رۆژی ٢ی رەشەمەی هەر ساڵێک رۆژی رێزگرتن لە زمانی دایکییە و لەو رۆژەدا هەر کەس و لایەنێک بە جۆرێک هەڵوێست و بیرورای خۆی دەردەبڕێت.