کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە قەیرانی کۆرۆنادا خەڵکی دەوڵەمەند بە یارمەتیی خەڵکی هەژارەوە دەچن

12:31 - 8 خاکەلێوه 2720

لەم کاتە قەیراناوییەدا کە نەخۆشیی کۆرۆنا هەڕەشە لە ژیان و گیانی خەڵک دەکات، چالاکانی مەدەنی لە سنه پێداویستی و کەلوپەلی بژێویی ژیانیان بۆ بنەماڵە هەژارەکان بردووە.

هاوکات پێترۆشیمیی مەهاباد لە ڕۆژانی قەیراناویدا بە هاوکاری لەگەڵ ناوەند و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ئەو شارە، بۆ یارمەتی بە بنەماڵە هەژارەکان نزیک بە ٢٠٠ جێگا کەلوپەلی بژێویی ژیانیان بڵاو کردووەتەوە.

هەروەها پێترۆشیمیی مەهاباد زیاتر لە ١٠ هەزار لیتر ئاوی "ژاوێل" بۆ دژەگەندکردنی بەرهەمهێناوە و ڕادەستی خەڵکی کردووە.

بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە کوردستان بووەتە هۆی ئەویکە کۆمەڵگەی کوردستان تووشی مەترسییەکی جیددی بێت، بەڵام هەوڵەکانی خەڵک بە شێوەی جیاواز بەردەوامە.