کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە لێکۆلینەوەیەکی ئاسەوارناسیدا لە شاری "پۆمپێی" ئێسکی کوردێک دۆزرایەوە

17:50 - 7 جۆزەردان 2722

بیرمەندانی بواری دێرینەناسی لە ئیتالیا بە ڕەمزکردنەوە لە ژێنی یەکێک لە دانیشتووانی شاری مێژوویی ''پۆمپێی'' کە ٢ هەزار و ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر کەوتووەتە ژێر خۆڵەمیشی گڕکانەوە، لە ڕووی لێکۆلێنەوەکان لە ژنتیكی ئێسک و پروسکی تەرمێک دەرکەوتووە کە ژنی ئەو کەسە بۆ ناوچه‌ی  کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

دۆزینەوەی ئەو ئێسکە بۆ لێکۆڵینەوەکانی دێرینەناسیی ساڵی ١٩٣٤ی زایینی دەگەڕێتەوە کە لە ئێستادا بە کەڵکوەرگرتن لە DNAی ئەو ئێسکە دەرکەوتوو کە ئێسکی پیاوێکی تەمەن ٣٥ هەتا ٤٠ ساڵان بووە کە ڕەگەزی ئەو کەسە له‌ رووی ژنتیكه‌وه‌ بۆ ناوچەی ئانتۆڵی واتە کوردستانی باکوور دەگەڕێتەوە.

توێژەرانی ئیتالیایی ئاکامی توژینەوەکانی خۆیان لە گۆڤاری پسپۆڕیی ''Scientific Reports" (ساینتیفیک ڕیپۆرتس) بڵاو کردووەتەوە و هەواڵدەریی ئاڵمان ڕۆژی هەینی ٦ی جۆزەردان کورتەیەکی لەو بابەتە بڵاو کردەوە.

شاری دێرینی '' پۆمپێی'' لە وڵاتی ئیتالیا شارێکی گەورە و ئاوەدان بووە کە لە ساڵی ٧٩ی زایینی بەهۆی چالاکبوونی گڕکانی شاخێکی نزیک ئەو شارە کەتووەتە ژێر خۆڵ و بەردەوە و هەر جارێک ئاسەواری نوێ لەو شارە دەدۆزرێتەوە.