کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مانگی ڕەشەمە نرخی جۆری خواردەمەنییەکان لە ئێران ڕێکوردیان شکاند

11:42 - 11 رەشەمه 2721

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە سەرەتای مانگی  ڕەشەمەی ئەمساڵەوە و ڕۆژەکانی نزیک بە نەورۆز، لە ئێران نرخی زۆربەی کەرەستە خواردەمەنییەکان و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵک بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و لە زاری سەرۆکی شورای دابینکردنی مەڕوماڵاتی زیندوو لە ئێران، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی ئێران ڕێکۆردی لەڕادەبەدەری تۆمار کردووە.

ڕاپۆرتەکان هەروەتر باس لە چوونەسەرەوەی زۆرێک لە خۆراکەکان وەکوو "قاوە، چایی، شەکر، برنج و ڕۆن" و هەروەها جۆری وشکبار دەکەن.

لە ئێستادا نرخی نیو کیلۆ چای مارکداری پێچراوە لە بازاڕ بە ١٣٩ هەزار تمەن دەفرۆشێت.

بەرزبوونەوەی نرخی چەشنی خۆراکەکان لەلایەک و بێکاری و هەژاری و حەقدەستی زۆر کەم لەلایەکی دیکە بوونەتە هۆی ئەوەی زۆربەی جۆری خواردەمەنییەکان لەسەر سفرەی بنەماڵەکان بسڕێنەوە.