کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنادا ٧٧ لەسەدی ژنانی ئێران و کوردستان توندوتیژییان بەرامبەر کراوە

18:05 - 9 سەرماوەز 2721

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، لە ماوەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا، پتر لە ٧٧ لەسەدی ژنانی کوردستان و ئێران لانیکەم یەکێک لە شێوەکانی توندوتیژییان ئەزموون کردووە.

"تەهمینە شاوەردی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی ئێرانیی بەدواداچوونی ژنان وتوویەتی: "لەنێوان ئەو ٧٧ لەسەد ژنانەی کە تووشی توندوتیژی بوون، ٩١.٢ لەسەد توندوتیژیی دەروونی، ٦٥.٨ لەسەد توندوتیژیی جەستەیی، ٤٢.٦ لەسەد توندوتیژیی جینسی و ٣٨.٢ لەسەد توندوتیژیی لێدانیان ئەزموون کردووە".

"شاوەردی" هەروەها وتوویەتی: "لەنێوان ئەو بنەماڵانەی بارودۆخی ئابوورییان نالەبارە ژنان زیاتر ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە". ئەو لیکۆڵینەوەیە زیادی کردووە کە وەها هۆکارێک دەتوانێت توندوتیژی دژی ژنان لەنێو بنەماڵەکاندا "چوار هێندە" بکات.

بە وتەی ناوبراو، "توندوتیژی جەستەیی، ئابووریی و ئاخاوتن" سێ توندوتیژیی گشتی دژی ژنان و لەو نێوانەدا ڕێژەی داهاتی پیاوانیش لەگەڵ ڕێژەی توندوتیژییان دژی ژنان پەیوەندیی هەیە.