کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی دوو حەوتوودا ٢٣ کەس لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەسبەسەر کراون

13:23 - 20 بانەمەڕ 2720

لە ماوەی دوو حەتووی ڕابردوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ڕێکەوتی ١٦ هەتا ١٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ، سەرجەم ٢٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

زۆرینەی دەسبەسەرکرانەکان بە شێوەی گرووپی و لە دوو شاری بانە و سەردەشتدا ئەنجام دراوە.

لە ڕێکەوتی ٦، ٧ و ٨ی بانەمەڕ، ٨ هاووڵاتیی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەرسەر کراون.

لە ڕێکەوتی ١٦ و ١٧ی بانەمەڕ ٨ کەس لە پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی ١٥ی بانەمەڕ  دوو هاووڵاتیی کورد لە ورمێ دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی ١٤ی بانەمەڕ دوو هاووڵاتیی کورد لە سنە دەسبەسەر کراون.

٣ کەسی دیکەی خەڵکی شارەکانی "کامیاران، ورمێ و سەوڵاوا" دەسبەسەر کراون.

چارەنووسی سەرجەم ئەو ٢٣ کەسە دەسبەسەرکراوە ناڕوونە.

شوێنی دەسبەسەرکرانی ١٣ کەسیان ناڕوونە.

ماڵی ٩ کەس و سەرجەم دەسبەسەرکراوانی بانە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە پشکێندراوە.

تەنیا هۆکاری دەسبەسەرکرانی دوو کەس لە دەسبەسەرکراوان ڕوونە کە ئەویش هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێران بووە.