کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ١٠ ساڵدا ١ هەزار و ٣٦٠ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کوژراو و بریندار بوونە

13:35 - 14 گەلاوێژ 2720

ناوەندی ئاماری "کوردپا" لە ئامارێکدا بڵاوی کردووەتەوە لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە هەتا مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە گشتی ١ هەزار و ٣٦٠  کۆڵبەر کۆلبەر کوژراو و بریندار بوونە.

بەپێی ئەو ئامارەی کوردپا لە سەرجەم ١ هەزار و ٣٦٠  کۆڵبەر، ٤٦٩ کەس کوژراون و ٨٦٤ کۆڵبەریش بریندار بوونە.

ئەو ئامارە باس لەوە دەکات کە ٧٩ لە سەدی کۆڵبەرەکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیم، ٦ لە سەدیان بەهۆی تەقینەوەی مین و سەرما، ٤ لە سەدیان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و ١١ لە سەدیش بەهۆکاری دیکەوە کوژراو و بریندار بوونە.

لە کۆی ئەو ١ هەزار و ٣٦٠  کۆڵبەرە، ١٨ کەسیان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.

ڕێژەی چۆنیەتیی کوژراو و برینداربوونی ١ هەزار و ٣٦٠  کۆڵبەر بەم چەشنەیە:

١ هەزار و ٢٠  کۆڵبەر کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی ڕێژیم

٧٣ کەس  بەهۆی سەرما و هەرەسی ڕنوو

٧٣ کەسی دیکە بەهۆی تەقینەوەی مین

کەوتنە خوارە لە بەرزایی ٥٤ کەس

بەربوونە بۆ ناو چۆم لە ئاکامی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕێژیم ٣٦ کەس

٦ کەس بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیم

١١ کەس بەهۆی تەقەی هێزەکانی تورکیە

مردن بەهۆی جەڵتەی دڵ لە کاتی کۆڵبەری ١٢ کەس

کەوتنی بار بەر کۆڵبەر یەک کەس

بێسەروشوێن بوون ٥ کەس

قەتعی نوخاع یەک کەس

گازگرتوویی لە نێو خێوەتدا یەک کەس

٦ کەس بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر سنوور

٤ کەس لە ئاکامی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیە لەسەر ناوچە سنوورییەکان

خستنەخوارەوەی کۆڵبەر بە دەست و پێ بەستراوی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ٣ کەس

٥٣ کۆڵبەریش لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بوونە و یەک کەسیش بەهۆکاری ناڕوون گیانی لەدەست داوە.

ئەو ئامارە لەلایەن ڕێکخراوی "کوردپا" بڵاو کراوەتەوە.