بەپێی هەڵسەنگاندێک کە لە بواری دابەشکردنی دەسەڵات لە ئێراندا ئەنجام دراوە لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا دوو پارێزگای "ئیلام و سنە" لە دەسەڵات هیچیان پێ نەدراوە.
بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە ٥٠ لەسەدی دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی ٥ پارێزگای ناوەندیی ئێران لەوانە "ئیسفەهان، کرمان، یەزد، سمنان و قومـ"ـدا بووە.
دابەشکردنی دەسەڵات بەم شێوەیە بووەتە هۆی ئەوەیکە هەژاری و بێبەشیی خەڵک زیاتر بێت.
لە سیستەمی سیاسیی ڕێژیمی ئێراندا دەسەڵات لە دەستی "ویلایەتی فەقیهـ"ـدایە و دەسەڵاتێکی ناوەندگەرایە و نەتەوە غەیرە فارسەکان بە هەموو شێوەیەک سەرکوت دەکات.