![](/content/upload/1/news/55058_w920.jpg)
لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، زۆربەی دەوا و دەرمانەکان بەتایبەت ئەو دەرمانانەی کە زۆر کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت بەشێوەیەکی سەرسووڕهێنەر نرخیان بەرز بووەتەوە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕیژیمی ئێران، بەفەرمی وتی کە نرخی دەوا و دەرمان وەکوو نان و بێنزین گران نابێت.
لەلایەکی دیکەوە حەوتووی ڕابردوو بڵاویان کردەوە کە نرخی هەزار و ٦٣٠ جۆر دەرمانی بەرهەمی نێوخۆیی ئێران، لە ٢٣ی پووشپەڕەوە لە نێوان ٥ تا ٣٠ لەسەد هەڵکشاوە.
لێکۆڵینەوەکان دەرخەری ئەوەن کە نرخی ئەو دەرمانانەی کە بەڵگەی پزیشکییان لەگەڵ نییە، لە یەک حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٣٤ تا ٢٠٠ لەسەد بەرز بووەتەوە.
نەبوونی چاوەدێری بەسەر بازاڕ و گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم بوونەتە هۆی گرانییە سەرسووڕهێنەر و یەک لە دوای یەکەکان و خەڵکیش بە هۆی قەیرانی ئابوورییەوە توانای دابینکردنی پێداویستییە دەرمانییەکانیشیان نییە.