کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مزگەوتەکان ڕێژیم دیهەوێت کەسانێکی سەر بە خۆیان بکەنە پێشنوێژ

11:43 - 16 سەرماوەز 2720

لە شار و گوندەکانی کوردستان ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەیهەوێت کەسانێک بکاتە پێشنوێژ کە لە مۆرەکانی خۆیان بن.

لە "گۆگتەپە" سەر بە مەهاباد، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەیهەوێت پێشنوێژێک بۆ مزگەوتی ئەو شارە دیاری بکات کە مۆرەیەکی سەر بە ڕێژیمە و خەڵکیش بەنیسبەت ئەو کارەی ڕێژیم نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە.

ڕێژیم دوو کەسی وەک پێشنوێژ هەڵبژاردووە کە دەیهەوێت یەکێک لەو دووانە بکاتە پێشنوێژ، خەڵکی ئەو شارە هیچ کامیان پێخۆش نییه.

کاتێک کە پێشنوێژێکی سەر بە خەڵک کۆچی دوایی دەکات، ئیدارە و بەرپرسانی ڕێژیم هەوڵ دەدەن کە لەو مزگەوتانەدا کەسانی سەر بە خۆیان دانێن.