کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەریوان خەڵک خۆیان نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا دروست دەکن

12:09 - 2 خەزەڵوەر 2720

بنەماڵەی "ڕوز چەنگ" ناسراو بە "ئەحا نەجاڕ" لە شاری مەریوان دەستیان کردووە بە دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا.

بێ کیفایەتی و کەمتەرخەمی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران خەڵک گەیشتووەتە ئەو قەناعەتە بۆخۆیان لە هەوڵی یارمەتی یەکتردا بن بۆ ئەوەی لەم بارودۆخە دژوارەی کە نەخۆشی کۆرۆنا بەسەریانیدا هێناوە ڕزگاریان بێت.

پرۆژەی دروستکردنی بەشی ICU نزیک بە دوو حەتوویە دەستی پێکردووە.

ئەم نەخۆشخانەیە کە پێک دێت لە ٧ تەختی ICU ، لە تەنیشت نەخۆشخانەی "فەجری" شاری مەریوانە و هەتا مانگێکی دیکە کۆتایی پێ دێت.

ئەم پرۆژەیە لەلایەن کوڕێکی بنەماڵەی "ڕوزچەنگـ"ـەوە بەناوی "ئەنوەر" ئەنجام دەدرێت.

لە کارێکی هاوشێوەی ی دیکەدا "مەعسومە ڕوزچەنگ" هاوسەری ئەحمەد ڕوزچەنگ،  ماوەی چەند ساڵێکە لەسەر تێچووی خۆی ئامێرێکی پزشکی بۆ خزمەت بە نەخۆشانی گورچیلە لە نەخۆشخانەی "بووعەلی" شاری مەریوان داناوە.