کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەریوان لەنێوان حیزبێکی کوردی و سپای پاسداران شەڕ و دەرگیری هاتە ئاراوە

12:09 - 2 بانەمەڕ 2721

لە شاری مەریوان لەنێوان حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران و هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران شەڕ و دەرگیری هاتە ئاراوە.

بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوون لەنێوان یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران و هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، دوو جاش کوژران.

شوناسی ئەو دوو جاشەی ئەندامی سپا کە لەو شەڕەدا کوژراون، "عوسمان جیهانی" و "ناسر ئەمینی" ڕاگەیەندراوە.

قەرارگای حەمزەی "سەیدولشوهەدا" لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو جاشەی ئەندامی سپای پشتڕاست کردووەتەوە.

تا ئێستا هیچ یەک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران ئەم دەرگیرییەی وە ئەستۆ نەگرتووە.