کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەریوان و کامیاران چالاکیی ژینگەیی بەڕێوە چوو

13:35 - 9 سەرماوەز 2721

ڕۆژی دووشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە گوندی "موسک" سەر بە شاری "مەریوان" هەڵمەتێکی زاگرۆسانە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای ئەو شارەوە بەڕێوە چوو.

لەو هەڵمەتەدا منداڵان وێڕای چالاکانی ژینگەیی، ڕێژەیەکی زۆر لە دەنکی بەڕوویان چاند.

هەروەها لە شاری "کامیاران" بە بەشداریی چالاکانەی زۆرێک لە چالاکان و ژینگەخۆشەویستانی ئەو شارە، ڕێژەی ٢٠ هێکتار لە زەوی و لەوەڕگەکان بە دەنکی بەڕوو چێندران.

جێگەی ئاماژەیە لە کاتی تەواوبوونی ئەو هەڵمەت و چالاکییە بەرینەدا "مەسعوود ئەڵماسی" فەرمانداری ئەو شارە خۆی گەیاندووەتە ئەو شوێنە و ویوستوویەتی ئەو چالاکییە بە ناوی خۆیەوە تەواو بکات.