کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەریوان کەسێک بە شمشێر هێرش دەکاتە سەر بنەماڵەیەک

18:07 - 16 خەرمانان 2721

لە شاری "مەریوان" کەسێک بە شمشێر هێرش دەکاتە سەر بنەماڵەیەک و هەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکات.

ئەو کەسەی هێرش دەکاتە سەر ئەو بنەماڵەی شوناسی "م.ت" کوڕی "کەریم" ڕاگەیەندراوە. پێشتر "م.ت" خوشکی خۆی کوشتووە.

"م.ت" بۆ پشتیوانی لە براکەی بە ناوی "ی" بە شمشێر هێرش دەکاتە سەر ئەو ماڵە.  ئەو کەسەی هێرشی کراوەتە سەر شوناسی "ن. پ" ڕاگەیەندراوە.

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای لات و لووتەکانەوە ترس و دڵەڕاوکێ دەخاتە نێو خەڵک. لە ماوەی یەک مانگدا ٤ هاووڵاتی لە شاری "بۆکان" کەوتوونەتە بەر هێرشی لات و لووت و چەقۆکێشەکانی ئەو شارە.

خەڵکی ئەو شارە دەڵێن ئەو لاتانە لە ژێر چاوەدێری ئیدارەی ئیتلاعاتدا کار دەکەن و هێرش دەکەنە سەر خەڵکی مەدەنی و سەرکوتییان دەکەن.