کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەریوان یادی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕاگیرا

11:43 - 16 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "مەریوان" بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە زۆربەی گەڕەک و کۆڵانەکانی ئەو شارەدا چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری پەیوەندیدار بە ٢٥ی گەلاوێژ، ئەمەگناسی و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی حیزبەکەیان دووپات کردەوە.

ئەو شوێنانەی قارەمانانی دێموکرات چالاکییان تێدا بەڕێوە بردووە بریتین لە: "پارکی شانۆ، چوارڕێیانی شەبڕەنگ، مەیدانەکانی نەورۆز و سپا و جاشەکان، ڕێگای زرێبار بۆ سەرسنوور و ئاوایی گویزە کوێرە".

ئەو چالاکییانە لەکاتێکدا بەڕێوەچووە کە نێو شار بە تەواوی حکوومەت نیزامی بووە.