کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەلکشای ئیلام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:10 - 15 جۆزەردان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پارێزگای ئیلام و لە شاری "مەلکشا"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لۆگۆی حیزبی دێموکراتیان بڵاو کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە خوێندنەوەی پەیامێک، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر بڕیارێکی حیزبی دەربڕی.

لە شار و گوندەکانی کوردستان تێکۆشەرانی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەردەبڕن.