کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەهاباد داوا لە جاش و خۆفرۆشەکان کرا واز لە کارەکانیان بێنن

13:24 - 13 خاکەلێوه 2720

لە درێژەی کار و چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی گەورکایەتی مەهاباد داوایان لە جاش و بەکرێگیراوان کردووە کە واز لە ڕێژیمی ئێران بێنن.

لەو چالاکییەدا ئەندامانی حیزبی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی کوردی لە خەڵکی ئەو ناوچەیە، بە شێوەی بەیاننامە داوایان لە جاش و بەسیجەکان کردووە دەست لە هاوکاریی ڕێژیم هەڵبگرن.

هەر لەو پێوەندییەدا بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان، تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی شەهیدان بڵاو کراوەتەوە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووه بریتن لە: "ڕێگای ئەسڵیی گوندی کاولانی خوارێ هەڵکەوتوو لە جادەی مەهاباد بۆ سەردەشت، گوندی سۆیناس، مزگەوتی گوند".

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو چالاکییەدا بەیاننامەی دەست کێشانەوە لە هاوکاریی ڕێژیمیان لە ماڵە سیخوڕ و جاشەکان هاویشتووە.

لە شار و گوندەکانی کوردستان خەڵک بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.