ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، ڕۆڵە بەجەرگ و تیکۆشەرەکانی دێموکرات لە مەهاباد لە شوێنەکانی وەک: ''بەری شیلانان، بەری مەدرەسە، مەیدانی ئیستقلال و سەرقەبران''، بە شێوەیەکی بەربڵاو تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور ''عەبدولرەحمان قاسملوو"یان لە کوچە و کۆڵانەکان بڵاو کردەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا پەیمان و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی پڕ لە سەروەریی ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور ''قاسملوو'' دووپات کردەوە.