کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوی "یەڵدا" لە مەهاباد ڕێژیم لە ئامادەباشیدا بووە

12:13 - 1 بەفرانبار 2720

بەبۆنەی شەوی یەڵدا کە شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری ناوداری کورد دوکتور "قاسملوو" بووە بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ترسی کۆبوونەوەی خەڵک لەم شەوەدا لە شەقامەکان جێگیر ببوون.

بەپێی زانیارییەکان ماوەی دوو شەوە ڕێژیم لە شاری مەهاباد لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە و هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە شەقام و شوێنە ئەسڵییەکان جێگیر دەبن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕایگەیاندووە؛ ئەو هەوڵەی ڕێژیم لە ترسی کۆبوونەوەی خەڵک لە شاری مەهاباد بە تایبەت لە شەوی یەڵدادایە.

هاوکات جاش و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمیش چاودێری بەسەر خەڵکدا دەکەن.

جیا لەوەش لە شاری بۆکان ڕێژیمی ئێران لە ترسی کۆبوونەوەی خەڵک و ناڕەزایەتیی‌ دەربڕینی خەڵک فەزایەکیی ئەمنییەتی بە سەر شاردا سەپاندووە.