کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەهاباد و پیرانشار هێزەکانی ڕێژیم خاڵی پشکنین دادەنێن

12:19 - 7 جۆزەردان 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە سێڕێیانی ''دارەلەک" سەر بە مەهاباد و "جەڵدیان" سەر بە پیرانشار خاڵی پشکنینیان داناوە و پێش بە خەڵک دەگرن.

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران ئەو کەسانەی جلوبەرگی کوردییان لەبەر دابێت گووشییەکانیان لێ وەردەگرن.

لەو پێوەندییەدا تەنانەت چەند کەسیشیان دەسبەسەر و دواتریش ئازاد کردووه.

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بەم کارە گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر خەڵک.