کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەهاباد و ورمێ، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو

11:42 - 26 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی مەهاباد و ورمێدا، پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد، سەردانی گڵکۆی شەهید فەرماندە "خدرە سوور"یان، لە گۆڕستانی "لاس و خەزاڵ"، لە پشت گوندی "برایم خەسار" کردووە و بە دانانی ئاڵای کوردستان لەسەر گڵکۆی ناوبراو، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان، پەیمانیان نوێ کردووەتەوە.

هەروەها، لە شاری ورمێ، ئەندام و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات، بە نووسینی دروشم، پشتیوانیی خۆیان بۆ پێشمەرگە و ڕاسان دەربڕیوە و جەختیان کردەوە کە لەسەر ڕێبازی شەهید دوکتور قاسملوو تا سەر، بەردەوامن.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ٢٤ی جۆزەردان، پێشمەرگەکانی شار، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی سیهەمین ساڵیادی  تێرۆرکردنی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان، "دوکتور قاسملوو"، لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشاردا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.