کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەهاباد چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:19 - 30 بانەمەڕ 2720

لە مەهاباد بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

ئەندامان و پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد، ئامادەیی خۆیان بۆ بەجێگەیاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕی.

قارەمانانی دێموکرات لە مەهابادەوە وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی پڕسەروەریی حیزبەکەی خۆیان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە.

ڕۆژانە لە هەموو ناوچە و شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەندامان، لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات دەکەنەوە و ئەو حیزبە بە حیزبی ڕاستەقینەی خۆیان دەزانن.