کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ناوبردنی دارستانی کوردستان لەلایەن کەسانی هەلپەرستەوە بەردەوامە

11:52 - 20 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوە، نزیکەی ٣٠٠ دار بەڕووی ناوچەی بۆئینی بانە، لەلایەن کەسانی هەلپەرستەوە، لە ڕیشەوە دەرهێندراون.

بڕینی ٣٠٠ دار بەڕوو و تێکدانی ژینگەی ئەو ناوچەیە، لەلایەن کەسانی هەلپەرست بە بێڵی میکانیکی بووە و ئەو ٣٠٠ دار بەڕوویە بە تەواوەتی لە ڕیشەوە دەرهێندراون.

هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە کێ لە پشتەوەی بڕینی ئەو ٣٠٠ دار بەڕووە بووە و لەو پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش، لە گوندەکانی لەنج‌ئاوا، کانی کوزەڵە، نێ، وشکێن و چەند گوندێکی دیکەی مەریوان، لەلایەن کەسانێکی هەلپەرست و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندییدارەکانی حکوومەتی، سەرەڕای بڕینی دارەکان، ژینگەی ئەو گوندانەشیان تێکداوە.

پێشتریش، فەرمانبەرانی جەنگەڵبانی و ژینگەپارێزیی شاری سایین قەڵا، لە گوندی "قازانلیـ"ـی ئەو شارە، بە مەبەستی هەڵگرتنی خیز دەستیان بە بڕینی دارستانەکانی ئەو گوندە کردبوو.