ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی "لاجانـ"ـی پیرانشار بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی حیزبەکەیان دووپات کردەوە.
قارەمانانی دێموکرات لەو چالاکییەدا ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بە شێوەیەکی گەورە کێشاوەتەوە و ئەو کارە بووەتە هۆی دڵخۆشیی خەڵکی ناوچەکە.
هەروەها تێکۆشەرانی ماندوونەناسی دێموکرات لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشمگەلی: "بژی حیزبی دێموکرات"، "ڕاسان تا لووتکە بەردەوامە" و "سەرکەوێ ڕاسان"، سەرلەنوێ ئەمەگناسیی خۆیان بە ڕێبازی حیزبەکەیان نیشان دا.