ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە "نییەر"ی مینبەرییەکانەوە، وەک وەفایەک بۆ شەهیدانی کۆساڵان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییەدا قارەمانانی دێموکرات بە بەرزکردنەوەی هێما نەتەوەییەکانی وەک: "ئاڵای پیرۆزی کوردستان، وێنەی شەهیدان و جامانەی هێمای پێشمەرگە"، وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی هەرمانی شەهیدان دووپات کردەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە نییەری کاکێشانی شەهیدانەوە هەمووکات پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون و هەردەم بە ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان وەفادار ماونەتەوە.
شەڕی بەناوبانگی کۆساڵان لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هاتە ئاراوە کە لە ئاکامی ئەو حەماسەدا ١١ پێشمەرگە لە باشترین ڕۆڵەکانی گەلی کورد گیانی خۆیان کردە بەردەبازی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و بە سەدان کەس لە بەکرێگیراوان و پاسدارە تێرۆریستییەکانی ڕێژیم کوژران.