کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "نێ" بە دروشمی قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە بەرەوپیری نەورۆزەوە چوون

10:34 - 1 خاکەلێوه 2720

خەڵکی تێکۆشەری "نێ" بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەر ساڵی تازە بەرەوپیری ئەو نەورزۆی کوردەواری چوون و جێژنێکی بە شکۆیان بەڕێوە برد.

لاوانی نێ بە دروشمی قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە پەیمانی خۆیان لەگەڵ ڕێبازی ڕێبەری ناوداری کورد نوێ کردەوە.

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پۆلێک لە منداڵانی نەوەی داهاتوو بە جلوبەرگی کوردی و بە دەستەوەگرتنی ئاڵای کوردستان یەکدەنگ دروشمیان دەدا کە " قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە".

نەورۆزی ئەمساڵ لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە ڕێژیمی ئێران زۆر بە توندی هەڕەشە لە خەڵک دەکات نابێ نەورۆز بەڕێوە ببەن.