کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "نێ" خەڵكی قارەمان هەیمەنەی پووشاڵیی ڕێژیمیان تێکشاند

16:34 - 1 خاکەلێوه 2722

سەرەڕای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز خەڵکی گوندی "نێـ"ـی بە شێوەی هەڕەمەکی دەسبەسەر و بانگهێشت دەکرد هەتا ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە نەچێت بەڵام خەڵکی ئەو گوندە و بەتایبەتی لاوان لەسەر بەڕێوەبردنی نەورۆز سوور بوون.

ڕێژیمی ئێران بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک لە مەیدانی "نێ" تەقەیان لە خەڵک کردووە هەتا ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە نەچێت.

ڕێژیمی ئێران لە مەیدانی فووتباڵ ویستوویەتی نەورۆز بەڕێوە ببات بەڵام خەڵک تێیدا بەشدار نەبووەنە.

پێشتر لاوانی نێ پەیامێکیان بڵاو کردبووە کە لەو پەیامەدا هاتبوو؛ هاونیشتمانییانی خۆشەویست خەڵکی بە شەرەفی گوندی نێ، هەر وەک ئاگادارن لە بەربەری نەورۆز ڕێژیم دەستی کردووە بە زوڵم و زۆر، ڕەشبگیری و هەڕەشەکردن لە خەڵک لە گوندەکەماندا.

لەو پەیامەدا هاتبوو فشارێکی زۆرێ هێناوە بۆ لاوانمان کە ئەم کارەی ڕێژیم بە چاوساغیی گوێ لەمست و جاشەکانی دەیکات بەو هیوایەی کە بتوانێ بیری ئازادی و نیشتماندۆستی لە گۆندەکەمان بسڕێتەوە بەڵام ڕێژیم ئەو ڕاستییەی لەبیر کردووە کە گوندی "نێ" قەڵای لەگیران نەهاتووی دێموکراتە و لاوانی نێ هەموو ڕۆژێ سوێندی وەفاداری بە نیشتمان دەخۆن .

 ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە گوندی نێ ڕادەگەیەنین کە زوڵم و زۆرەکانی ڕێژیم قەبووڵ نەکراوە  و ب‌ێوڵام نامێنێتەوە و هەموو جاش و خۆفرۆشان با ئەوە بزانن کە فیشەکی تۆڵەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سینگیان ئەدڕێ و و سزا دەدرێن. بۆیە لێرەوە ئێمە ڕادەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ خەڵکی خۆیەتی و شان بە شانی خەڵکی وڵاتدۆستی خۆی خەباتی ڕەوای خۆی بەڕێوە دەبات .