کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە نێوبردنی دارستانەکانی "مەریوان" بەردەوامە

16:52 - 27 خەزەڵوەر 2720

لە درێژەی ڕەوتی کاولکاری و بڕینی دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان، کەسانی هەلپەرست دەستیان داوەتە بڕینی دار بەڕووەکانی دەوروبەری "مەریوان" و خەسارێکی گەورەیان بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

دارستانەکانی "کانی سانان، سەردۆش، پشت تەرخاناوا و کێوی میراجی" ئەو شوێنانەی شاری "مەریوانـ"ـە کە لەم دواییانەدا زیانی ژینگەییان پێ گەیاندووە و دار بەڕووکانی بڕدراون.

هەندێک لەو دارستان و لێڕەوارانە بە مەبەستی خەڵووز دروستکردن، کڕین و فرۆشتن و باخ دروست کردن، لەنێو دەبرێن.

پێشتریش ڕێژەیەکی زۆر لە دارەکانی ڕێگای "مەریوان" بۆ "زرێبار" لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێژیم و سپای پاسدارانەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو بڕدرابوون و سیمای جوانی ئەو شوێنە گەشتیارییەیان لەنێو بردبوو.

هەروەها دارستان و لێڕەواری گوندەکانی "ئاڵمانە، چۆڕ و نەنە، شێخە کوێرە، دەری و نشکاش، وەسنە، خەیراوا، زەکەریان، قەڵاجێ، هەڵووژان و چۆمی سەوڵاوا" لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە ئاگریان تێبەردرابوو.