کوردستان میدیا: ماوەیەکە بەرپرسانی قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندییەکانی (شبانەروزی)ی شاری سنە بە مەبەستی وەرگرتنی پارە، زەخت و گوشارییان خستۆتە سەر قوتابییان.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لێپرسراوی قوتابخانەی (دەوڵەتی) شێخ شەڵتوت لە شاری سنە بە قوتابییانی راگەیاندووە، دەبێهەر کامیان ١٥٠ هەزار هەتا ٣٠٠ هەزار تمەن پارە بەو لێپرسراوە بدەن.
ئەو لێپرسراوە بە قوتابییانی وتووە، قوتابخانەی شێخ شەڵتوت ئیمکاناتێکی ئەوتۆی نییە و پێویستە قوتابییان ئەو ئیمکانات و کەلوپەلانە دابین بکەن.
بنەماڵەی یەکێک لە قوتابییانی ئەو قوتابخانە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، ئێمە لە گوند ژیان دەکەین و توانای دانی ئەو پارەیەمان نییە، چونکە زۆر بە سەختی ژیان بەڕێوە دەبێن.
قوتابخانەی دواناوەندیی شێخ شەڵتووت لە گەڕەکی فەیزاوا لە نزیک مەیدانی دارفرۆشانی شاری سنە هەڵکەوتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا بەرپرسانی قوتابخانەکانی ئەلزەهرا، ماعێدە و دەروێشان لە شاری سنە پارەیەکی بەرچاویان لە قوتابییان وەرگرتووە و بە سەرجەم قوتابییانی دیکەشەیان راگەیاندووە کە دەبێپارەیە بە قوتابخانەکان بدەن.
ئەو پارەیەی کە وەرگیراوە بڕەکەی ٢٠٠ هەتا ٥٠٠ هەزار تمەن بووە.
سەرجەم ئەو قوتابخانانە بە شێوەی شبانەروزیین و قوتابییەکان لە ئاوایی و شارەکانی دەروروبەری سنەوە بە مەبەستی خوێندن بۆ ماوەی زیاتر لە ٩ مانگ لەوێدەمێنەوە.