کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە نەخۆشخانەکانی بۆکان کێشەی کەمیی ئۆکسیژێن هەیە

10:40 - 25 خەزەڵوەر 2720

بەپێی زانیارییەکان گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" تەنیا لە ٢٠ لەسەدی دەفرایەتیی دەزگای ئۆکیژێنسازیی نەخۆشخانەکانی بۆکان کەڵک وەردەگیردرێت و لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە لەو نەخۆشخانانەدا کار بۆ باشترکردن و کاراکردنی دەفرایەتی ئەو دەزگایە ناکرێت.

 ئەو زانیارییەکان باس لەوە دەکەن بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانانە بۆ کەمکردنەوەی تێچوو؛ دەزگای ئۆکسیژێن سازەکە بەهێزتر ناکەن بۆیە ئۆکسیژێنیان بە کەپسوول دابین کردووە، ئەوەش کێشەیەکی زۆری وەک ئەگەری تەقینەوەی هەیە.

لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی بۆکان تەنیا توانای دابینکردنی ئۆکسیژێنی ٣٢ نەخۆشی هەیە و لە ئێستادا کە کۆرۆنا زیاتر تەشەنەی سەندووە لە هەموو کاتێک زیاتر ئۆکیسژێن پێویستە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە.

کەسێکی شارەزا لەو بوارەوە وتوویەتی: "کێشەی نەبوونی ئۆکسیژێن مەترسیی گیان لەدەستدانی خەڵکی زیاتری بەدواوەیە".