ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نەغەدە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت.
تێکۆشەرانی دێموکرات لەسەر پردی هەوایی قەڵاتان لە سەر جادەی نەغەدە بۆ شنۆ ئاڵای کوردستانیان هەڵ کرد.
قارەمانانی دێموکرات هەروەها یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.