ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی بەرانبەر بە ١٩ی ژووئه‌نی ٢٠٢٠ی زایینی، له هۆله‌ند به چه‌قۆ هێرش كرایه سه‌ر هاوڕێ "سادق زه‌رزا"، كه‌سایه‌تییه‌كی دڵسۆز و ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
كه‌سێک به ناوی "ڕ. پ" خه‌ڵكی شنۆ كه گوایه بۆ خوێندن و ده‌وره‌ی پسپۆڕیی پزیشكی له هۆله‌ند بووه، پێوه‌ندیی به هاوڕێ "سادق زه‌رزا" ده‌كات و داوای چاوپێكه‌وتن و ڕێنوێنیی لێ ده‌كات. كاک "سادق زه‌رزا" كه ده‌ڕواته شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كه و به ده‌سته گوڵێكه‌وه ده‌چێته لای، كه‌سی ئاماژه‌پێكراو به چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ری و چه‌ند چه‌قۆ له سینگ و له‌شی کاک "سادق" ده‌دات.
كه‌سه هێرشبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هۆله‌نده‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
هاوڕێ "سادق زه‌رزا" چه‌ند ده‌وره ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووه و له كادره دڵسۆز و به‌ناوبانگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه و به خۆی و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ریه‌وه خزمه‌تێكی زۆریان به جووڵانه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كردووه.
به هیوای هه‌رچی زووتر چاكبوونه‌وه‌ی هاوڕێ "سادق زه‌رزا".
ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هاوڕێ "سادق زه‌رزا"، له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی هۆله‌نددایه و له هه‌رجۆره زانیارییه‌كی زیاتر و هه‌ر ئاكامێک كه پۆلیسی هۆله‌ند ڕایبگه‌یه‌نێت، بینه‌ران و خوێنه‌رانی ئازیز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.