کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هێرشێکدا بۆ سەر پاسێک لە سووریە چەندین کەس کوژران

10:35 - 11 بەفرانبار 2720

لە هێرشێکدا لەلایەن کەسانێکی نەناسراو بۆ سەر پاسێک لەسەر ڕێگای "دیرەزوور" ٢٥ کەس کوژران و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوونه.

ئاژانسی "فرانس پرێس" لەسەر زاری سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریە ئاماژەی بەوە کردووە، ٣٠ سەرباز لە هێرشێکی "جیهادییەکاندا" لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون.

ڕێژیمی سووریه ڕایگەیاندووە، سەربازە کوژراوەکان سەر بە ئەرتەشی ئەو وڵاتەن و هێرشەکەش لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام دراوە.

میدیاکانی سووریه هیچ زانیارییەکی زیاتریان لەوبارەیەوە نەخستووەتە ڕوو. هەروەها هەتا ئێستاش هیچ گرووپ و لایەنێکیش بەرپرسیاریەتیی هێرشەکەیان لەئەستۆ نەگرتووە.

ئەو ناوچەیەی هێرشەکە تێیدا ئەنجامدراوە پێشتر چەکدارانی داعش کۆنترۆڵیان کردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەیکە ئێستا لەژێر دەستی داعشدا نەماوە ، بەڵام لە ناوچەکەدا چالاکە.