کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هێرشێکی داعشدا دوو پێشمەرگە شەهید کران

11:06 - 20 خاکەلێوه 2720

لە سنووری شارۆچکەی کوڵەجۆ لە گەرمیان لە ئەنجامی هێرشێکی داعشدا بۆ سەر بنکە و سەنگەرەکانی پێشمەرگە دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

"عیرفان حەمەخان"، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان ڕایگەیاندووە لە ئەنجامی هێرشی داعشدا لە شارۆچکەی کۆڵەجۆ دوو پێشمەرگە شەهید بوونە. 

لە ئەنجامی ئەو هێرشەی گرووپی تێرۆریستیی داعشدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی: "سورکێو ڕەشید و ئیسماعیل فارس" شەهید بوونه.

وەزارەتی پێشمەرگەی  هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە چەکدرانی داعش لەو هێرشەدا تۆپ و چەکی جۆری قەناسەیان بەکار هێناوە.
مەترسیی داعش لە ناوچە جێ‌ناکۆکەکان زۆرە، بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هۆشداریی دەدەن کە مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکەدا هەر ماوە.

هاوکات بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا باس لەوە دەکەن کشانەوەی هێزەکانی ئامریکا و هاوپەیمان دەبێتەوە هۆی ئەوەیکە داعش بەهێز بێتەوە و هێرشەکانی دەست پێ بکاتەوە.