کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هەر ١٣ خولەکەدا یەک کەس لە ئێران بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لەدەست دەدات

13:09 - 8 پووشپەڕ 2720

"ئیرەج حەریرچی" جێگری وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە لە هەر ٣٣ چرکەدا کەسێک تووشی کۆرۆنا دەبێت و لە هەر ١٣ خولەکەدا یەک کەس گیانی لەدەست دەدات.

بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران، ئەو کەسەی هەڵگری نەخۆشیی کۆرۆنایە دەتوانێت ٤٠٦ کەسی دیکە تووش بکات.

بەپێی ئاماری جیهانیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، ئامارەکان دەرخەری ئەوەیە کە ئێران پلەی حەوتەمی هەیە.

ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕوونکردنەوەی ڕاست نادات.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کەمتەرخەمی و نابەرپرسیارەتیی خۆی بەنیسبەت قەیرانی نەخۆشیی کۆرۆناوە دەخاتە ئەستۆی ئامریکا و ڕێکخراوە جیهانییەکان و بە جێگای دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو دژی کۆرۆنا، لەژێر ناوی جیاوازدا ئەو نەخۆشییەیان سەرپۆش کرد.