کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هەر سێ کەس لە ئێران، کەسێک کێشەی دەروونیی هەیە

18:13 - 15 سەرماوەز 2721

"عەلیڕەزا زاڵی" سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی بهێشتیی تاران بەنیسبەت زیادبوونی ڕێژەی تووشبووان بە کێشە دەروونییەکان لە ئێران هۆشداریی دا.

"زاڵی" وتی، لە ساڵی ١٣٨٠دا بیست لەسەدی هاووڵاتییان کێشەی دەروونییان هەبوو، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ئێستادا دوازدە لەسەد زیادی کردووە.

پارێزگاکانی تاران و بووشێهر زۆرترین ڕێژەی تووشبووان بە کێشە دەروونییەکانی هەیە و پێشبینی دەکرێت لە هەر سێ هاووڵاتی لە ئێران کەسێک کێشەی دەروونیی هەبێت.

بەرەو ماشینیچوونی کۆمەڵگە، کێشەی ئابووری و هەڵاوسان، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، گۆڕانی سەرمەشقەکانی ژیان، دووری لە بنەماڵە، کێشە و گرفتەکانی ڕۆژانە، دڵەڕاوکێ و کەڵکوەرگرتن لە دونیای خوازەکی لە هۆکارەکانی زیادبوونی کێشەی دەروونیی هاووڵاتییان لە ئێرانە.