کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هەر ١٠٠ قوتابی کە واز لە خوێندن دێنن، ٩٠ کەسیان تووشی مادەی سڕکەر دەبن

10:25 - 17 بەفرانبار 2720

"ئەسکەندەر مۆئمنی" بەرپرسی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادە سڕکەرەکان وتوویەتی،  لە ئاکامی لێکۆڵینەوەیەکدا بەو ئاکامە گەیشتووین کە ٩٠ لەسەدی ئەو قوتابییانەی واز لە خوێندن دێنن تووشی مادە سڕکەرەکان دەبن.

کارناسان ڕایانگەیاندووە، ڕێگەچارە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مادە سڕکەرەکان پێشگرتنە و پێویستە لەوبارەوە هەنگاوی بەکەڵک هەڵبگیرێت.

دەروونناسان پێیانوایە دابەزینی هەڵسووکەوتی باش و هەستی دۆڕان کاریگەریی خراپی هەیە و دەبێتە هۆی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، ڕاڕایی، کەمبوونەوەی بڕوابەخۆبوون، هەڵاتن لە ماڵەوە، هەڵاتن لە کۆمەڵگا، تووشبوون بە مادە سڕکەرەکان و وازهێنان لە خوێندن.

مەبەست لە وازهێنانی قوتابییان لە خوێندن ئەو قوتابییانەن کە بە هۆکاری جۆراوجۆر زووتر لە کاتی خۆی قوتابخانە بەجێ دەهێڵن.