کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هەر کاتژمێرێکدا ٩ کەس لە کرماشان تووشی کۆرۆنا دەبن

19:20 - 4 پووشپەڕ 2720

"مەهدی محەممەدی" یەکێک لە بەرپرسانی ستادی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە کرماشان وتوویەتی، بە شێوەی نێوەنجی لە مانگی ڕەشەمەدا لە هەر ڕۆژێکدا ٣ هەتا ٤ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بە وتەی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم، لە مانگەکانی دواتردا ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە مانگی خاکەلێوەدا ئەم ڕێژەیە گەیشتووەتە ٢٢.٢ حاڵەت و لە مانگی بانەمەڕدا  گەیشتووەتە ٧٦ حاڵەت لە ڕۆژێکدا.

لە ئێستادا بە شێوەی نێوەنجی لە کاتژمێرێکدا ٩ کەس لەم پارێزگایە تووشی کۆرۆنا دەبن.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بە شێوەی نێونجی لە ڕۆژێکدا چوار حاڵەتی مردن بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە لەم پارێزگایەدا تۆمار دەکرێت.

بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم، لە یەکەم ڕۆژی مانگی پووشپەڕ، ١٠ کەس، ڕۆژی دووەم ٧ کەس و ڕۆژی سێیەم ٥ کەس بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

 بەم شێوەیە لە ٣ ڕۆژی سەرەتای مانگی پووشپەڕدا، ٢٣ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.