کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هەرێمی کوردستاندا کۆنگرەیەک بۆ پزیشکانی کوردستان دەگیردرێت

12:55 - 29 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: لە شاری دهۆک لە باشووری کوردستاندا، کۆنگرەیەک بۆ پزیشکانی هەر چوارپارچەی کوردستان دەگیردرێت.

"دوکتور عەبدوڵڵا جاسم"، کە وەکوو بەرپرسی کۆنگرەی هەشتەمی "مێزوپتامیا" هەڵبژێردراوە، لە وتووێژ لەگەڵ "باس نیوزدا" وتوویەتی: "کۆنگرەی پزیشکانی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٣١ی جۆزەردانی ئەمساڵ، بە هاوئاهەنگیی زانکۆی دهۆک و لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی ئەم زانکۆیە بەڕێوە دەچێت."

کۆنگرەی پزیشکانی کوردستان، هەموو ساڵێک بە زمانی کوردی بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵیش کە هەشتەمین کۆنگرەیە، هەر وەکوو  ساڵانی ڕابردوو، بە زمانی کوردی دەبێت.

"دوکتور عەبدوڵڵا جاسم"، لەم بارەوە وتوویەتی: "بڕیارە ئاڵوگۆڕە زانستییەکان بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو بکرێنەوە."