کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ورمێ دروشمی "مەرگ بەر خامنەیی" لە دیواری ئیدارەی ئیتلاعاتی گشتیی ورمێ نووسرا

11:47 - 13 بانەمەڕ 2722

لە ورمێ لەسەر دیواری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دروشمی دژی خامنەیی نووسراوە و ماشینی کارمەندێکی ئەو ئیدارەیەش لەلایەن کەسانی نەناسراو ئاگری تێبەردرا.

کەسانی نەناسراو لەژێر ئەمنییەتی توند و فەزای تۆقێنەری ئیدارەی ئیتلاعات توانیویانە دروشمی دژی خامنەیی لەسەر دیوارەکانی ئەو ئیدارەیە بنووسن.

هەر لەو چالاکییەدا ئەو کەسانە پەلاماری ماشینی کارمەندێکی ئیدارەی ئیتلاعاتیان داوە و ماشینەکەیان ئاگر تێبەرداوە.

ئەو چالاکییە بووەتە هۆی دڵخۆشی خەڵک و زۆربەی هاوڵاتییان لەبابەت چۆنیەتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکە سەریان سووڕ ماوە.