کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئیتالیا، بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستانەوە، لەو وڵاتە ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی،کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بوڵزانۆی ئیتالیا لە یادی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد و پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان، دەستی پێکرد.
پاشان،محەممەد وەیسی بەرپرسی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لە ئیتالیا چەند گوتەیەکی پێشکەش کرد و لە قسەکانیدا ئاماژەی بە شێوەی خەباتی حیزبی دێموکرات و تولێرانسی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە پێوەندی لەگەڵ باسە سیاسییەکان و ڕۆڵی ئەوان لە داهاتووی خەباتی حیزبدا هێنایە بەر باس.
دواترشێرکۆ نارستی ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئیتالیا، پەیامێکی پێشکەش کرد.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، لە لایەن تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لە ئیتالیاوە نامەی ڕێزلێنان لە بنەماڵەی شەهید حەمە نارستی پێشکەش بە بەڕێز شێرکۆ نارستی کرا.