کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا کرێ خانوو ٤٢ لەسەد گران بووە

11:14 - 20 رەزبەر 2720

گرێبەستە خانووبەرییەکانی نێوان خاوەن ماڵ و کرێچییان لە ئێران نیشانی داوە لە ورزی هاویندا نرخی کرێ خانوو ٤٢ لەسەد چووەتە سەرەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران لە هاوینی ١٣٩٩ی هەتاویدا پێوەری نرخی کرێ خانوو لە شارەکان گەیشتووەتە ١٩٦.٨ کە بەنیسبەت وەرزی بەهارەوە ١١.٨ لەسەد گرانتر بووە.

لە وەرزی هاویندا زۆرترین نرخی هەڵاوسان لە پارێزگای "هەمەدان" بە ڕێژەی ١٦.٢ لەسەد و کەمترین نرخی هەڵاوسانیش لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ڕێژەی ٣.١ لەسەد بووە.

پێشتر بەرپرسێکی وەزارەتی ڕێگاوبانی ڕێژیمی ئێران باسی لە چوونەسەرەوەی ٨٠٠ لەسەدیی کرێ خانوو لە ئێراندا کردبوو و سەرەڕای خۆدزینەوە لەو بەرپرسیاریەتییە، ئەو کێشەیەی خستووەتە ئەستۆی خەڵک و وتبووی: "هۆکاری سەرەکیی گرانبوونی کرێ خانوو لە ئێران، نائاگایی و نەزانیی خەڵکە".

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم باسی لە گرانبوونی کرێ خانوو لە تاران بە ڕێژەی ١٠٠ لەسەد، گەورە شارەکان ٢٠ لەسەد و لە شارەکانی دیکەی ئێران بە ڕێژەی ١٥ لەسەد کردبوو.