کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کانادا لەگەڵ پارلەمانتار "گارنەت جەنەس" لەبارەی هێرشە تێرۆریستییەکەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات گفتوگۆی کرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، "كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی"، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی كانادا له دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارله‌مانتار، "گارنه‌ت جه‌نه‌س"، کردەوەی تێرۆریستییانەی ١٧ی خەرمانانی ڕێژیمی ئێرانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حیزبی دێموكرات و كه‌مپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانیان، تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، زیاتر میلیتاریزه‌كردنی كوردستان، له‌سێداره‌دان و زیندانی کردنی چالاكانی مافی مرۆڤ، مانگرتنه چه‌ندین میلیۆنییه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، ڕاسان و حزووری پێشمه‌رگه له ڕۆژهه‌ڵات و بوونی ڕێژیمی ئێران وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یەکی جیددی نهتەنیا بۆ سه‌ر كورد به‌ڵكوو بۆسەر هەموو خه‌ڵكی ئێران، ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دونیای ده‌ره‌وه گفتوگۆیان لەسەر کرا.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه له ژووری كۆبوونه‌وه‌كان له پارله‌مانی کانادا ڕێك خرابوو، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات باسی هێرشه تێرۆریستییه‌كه‌ی ڕێژیمی ئێران و شه‌هیدبوونی ١٥ سیاسه‌توان و پێشمه‌رگه‌ی دێموكرات و برینداربوونی نیزیک بە ٥٠ پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سێڤیل و له سێداره‌درانی چالاكوانانی مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی کرد.
سەبارەت بە مانگرتنه چه‌ندین میلیۆنییه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ڕۆڵی ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران و هاوده‌نگیی ڕۆژهه‌ڵات و كاردانهوەکانیی ڕێژیمی ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له 26ی جولای له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی ئه‌گه‌ری هێرشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهەڵات كردبوو، کە بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی دنیای دەرەوە به‌رامبه‌ر به‌و ڕاگه‌یەندراوه ڕێگه خۆشكه‌ر بوو بۆ ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران ئه‌و هێرشه تێرۆریستییە بۆ سه‌ر دێموكرات ئەنجام بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، نوێنه‌ری حیزب جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه کۆماری ئیسلامی نه‌ک هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددیشە بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئێران و ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه.
محەممەدی باسی لەوە کرد، ڕێژیمی ئێران به كرده‌وه تێرۆریستییه‌كانی، پاڵپشتی و شه‌ڕی نیابه‌تی له سووریه، یه‌مه‌ن و وڵاتانی دیکەی ناوچە دەکات و کردەوە تێرۆریستییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر شاری كۆیه بۆ جارێكی دیكه به دنیای نیشان دا كه ئه‌و ڕێژیمه هیچ بڕوایەکی به بنه‌ما مرۆییه‌كان نییه و هیچ ڕێزێكیش بۆ سه‌روه‌ریی وڵاتان دانانێت.
نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه له دوای مانگرتنه چه‌ندین میلیۆنییەكهی ڕۆژهه‌ڵات، هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ زیاترکردنی هێزی سپا و میلیتاریزه‌كردنی كوردستان و گرتنی چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌ركی هه‌موو ئازادیخوازانی جیهانه كه ئیدانەی ئه‌و هێرشه بكەن و به كردەوه پاڵپشتیی دێموكرات و كورده‌كان له خه‌باتیان بۆ ئازادی، دێموكراسی و سێكۆلاریزم بن.
نوێنه‌ری حیزب سپاسی حیزبی کۆنسێرڤاتیڤی كرد كه ئه‌و هێرشه‌ی ئیدانه كردووە و داوای له جه‌نه‌س كرد كه زه‌خت بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی كانادا بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره تێرۆریستییه و پێش به هێرشی دیكه‌ی وه‌ها بگرن.
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كەدا، جه‌نه‌س باسێكی له سه‌ر هەوڵی ئه‌وان کرد بۆ ئەوەیکە سپای پاسداران بخەنە ناو لیستی تێرۆرەوە. ناوبراو باسی له‌وەش كرد كه ئه‌وان زه‌خت ده‌خه‌نه سه‌ر حكوومه‌ت بۆ ئه‌وەی کە ئەو بڕیاره پەسند بكرێت.
له بەشێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جه‌نه‌س داوای ڕاپۆرت و سه‌رچاوه‌ی زیاتری له نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات كرد و سپاسی كرد بۆ زانیارییەکان.