ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە پارێزگای ورمێ بەرز دەبێتەوە و ڕۆژانە ٧٠٠ کەس لەو پارێزگایە تووشی کۆرۆنای جۆری "ئۆمیکرۆن" دەبن.
"محەممەد وەلیزاد" سەرپەرەستی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای ورمێ وتوویەتی: "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧١٥ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە کە ١١٥ کەس بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی ڕابردوو زیاتر بووە و بەو پێیە ڕێژەی تووشبوون بەو پەتایە لە پارێزگای ورمێ ڕووی لە هەڵکشانە.
لە پارێزگای ورمێ لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا دوو کەس بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و بەو پێیە ڕێژەی قوربانییان لەو پارێزگایە گەیشتووەتە ٧هەزار و ٢٦٨ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ئیرنا" سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سەرەتا هاتنی "کۆرۆنا" تا ئێستا ٣٢٩ هەزار کەس لە لە پارێزگای ورمێ گیانیان لەدەست داوە.
هاوکات لە شاری "قەسری شیرین" سەر بە پارێزگای کرماشان پەتای "ئۆمیکرۆن" پەرەی سەندووە و زۆربەی قوتابخانەکان بەو هۆیەوە داخراون و قوتابییان لە ڕێگای خوازەکییەوە دەخوێنن.